ترەمپ هێرش دەكاتە سەر رێكخراوی تەندروستی جیهانی

"چانسێكی باشمان هەبوو كە راسپاردەی ئەو رێكخراوەم رەت كردەوە"

K24- هەولێر:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بە توندی هێرشی كردە سەر رێكخراوی تەندروستی جیهانی و گوتی: " ئەو راسپاردە هەڵەیەی رێكخراوەی تەندروستی جیهانی رەتكردووەتەوە، كە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە دەروازەكانی لەبەردەم چین بە كراوەیی دەهێشتەوە".

ترەمپ گوتی: "رێكخراوی تەندروستی جیهان بە هۆكارێك ئەمەی كردووە، ئەو رێكخراوە بە بڕێكی زۆر لەلایەن ئەمەریكاوە پارەدار دەكرێت، بەڵام زیاتر مەیلی بۆ چین هەیە".

هەروەها بەڵێنیشیدا، "بەباشی لەو بابەتە دەڕوانین، چانسێكی باشمان هەبوو كە لە كاتێكی زوودا راسپاردەی ئەو رێكخراوەم بۆ هێشتنەوەی سنوورەكانمان بەڕووی چیندا رەت كردەوە".

ترەمپ دەم بە پرسیارەوە گوتی: "بۆچی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەو ئامۆژگاریە هەڵەیەی لە ئێمە كرد؟".

H.B