ئاماری مردن بەهۆی كۆرۆنا لە توركیا روو لە هەڵكشانە

ژمارەی تووشبووان 34 هەزار حاڵەتی بڕ كرد

K24- هەولێر:

فەخرەدین قوجە، وەزیری تەندروستی توركیا ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای لە وڵاتەكەی راگەیاند و دووپاتیكردەوە، 76 كەسی دیكە بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا، بەمەش كۆی ژمارەی ئەوانەی تا ئێستا بەهۆی پەتاكەوە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی بوو بە 725 كەس.

هەروەها گوتی: لە ماوەی شەو و رۆژێكدا 3 هەزار و 892 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی تۆماركراون.

ئاشكراشی كرد، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی، تا ئێستا 34 هەزار و 109 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتریش هەر ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی توركیا قەدەغەی هاتوچۆیان بۆ خوار تەمەن 20 ساڵی و سەرووی تەمەن 65 ساڵی راگەیاند.

H.B