نه‌نه ره‌عنا باسی ئه‌شكه‌نجه‌كانی حه‌جاج ده‌كات
K24 – كه‌ركووك:
نه‌نه ره‌عنا، نزیكه‌ی (90) ساڵ ته‌مه‌نییه‌تی، ئه‌و یه‌كێكه له‌و هاووڵاتییانه‌ی تراژیدیای ئه‌نفال و زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌دانی نوگره سه‌لمانی بینیوه و هێشتا به ئازاری ئه‌شكه‌نجه‌ی حه‌جاج و جه‌رگ سووتان و ئه‌نفالكردنی كوڕ و كچێكی و نه‌وه‌كانی له دڵدا هه‌ڵگرتووه.

نه‌نه ره‌عنا و كه‌سوكاره‌كه‌ی له كۆتاییه‌كانی ده‌یه‌ی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، له لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه ده‌ستگیر كراون و ره‌وانه‌ی بیابانه‌كانی باشووری عێراق كراون.
حه‌جاج، كه یه‌كێك بووه له پله‌داره‌كانی رژێم و له زیندانی نوگره سه‌لمان ئه‌شكه‌نجه‌ی هاووڵاتیانی ئه‌نفالكراوی داوه، نه‌نه ره‌عنا یه‌كێكه له قوربانییه‌كانی ده‌ستی ئه‌و پله‌داره‌ی به‌عس و به كێبڵ ئه‌شكه‌نجه‌ی نه‌نه ره‌عنای داوه.

نه‌نه ره‌عنا خه‌ڵكی گوندی جه‌له‌مۆردی سنووری شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵه. له ئه‌نفالدا كوڕ و كچێكی له‌گه‌ڵ (11) كوڕه‌زا و (12) كچه‌زا و بوك و زاواكه‌ی و (53) خزم و كه‌سی نزیكی ئه‌نفال كراون.
ئێستا نه‌نه ره‌عنا باری ته‌ندروستی ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه‌یه، ئه‌و سه‌ره‌ڕای ئازاره‌كانی، به‌ڵام یاده‌وه‌ریی به‌هێزه و ئێستاش ئه‌وه‌ی له یاده، كه چۆن حه‌جاج هاووڵاتیانی له سێداره داوه و به كێبڵ لێیانی داوه.

نه‌نه ره‌عنا به ده‌م ئازاره‌كانی جه‌سته‌یه‌وه، هێشتا چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی رووفاتی رۆڵه و نه‌وه و كه‌سوكاره ئه‌نفالكراوه‌كه‌ی ده‌كات، كه بڕیار وایه به‌م نزیكانه ژماره‌یه‌ك رووفات بگه‌ڕێندرێنه‌وه چه‌مچه‌ماڵ.
کۆتایی مانگی (ته‌مموز/ یۆلیۆی 2019) گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە بیابانەکانی سەماوە ھەڵدرایە و رووفاتی (170) ئەنفالکراوی تێدا دەرھێنرا، کە مێژووی شەھیدکردنیان بۆ ساڵی (1988) دەگەڕێتەوە، دوای جیاکردنەوەیان، لە پزیشکی دادیی بەغدا و وەرگرتنی نموونەی ئێسکەکان، بڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا بۆ شارۆچکەی چەمچەماڵ بگەڕێندرێنەوە.
جگە لەم گۆڕە بەکۆمەڵە، دەیان گۆڕی دیکەی ھاوشێوە لە بیابانەکانی باشووری عێراقن و ھێشتا ھەڵنەدراونەتەوە و کەسوکارەکانیشیان (32) ساڵە لە چاوەڕوانی گه‌ڕاندنه‌وه‌یانن.