به فهرمی ریال مهدرید بهیاننامهیهكی خێرای بڵاوكردهوه
بە شێوەیەکی فەرمی ریال مەدرید بەشێک لە مووچەی یاریزانەکانی کەم دەکاتەوە.
ماڵپەری فەرمی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردەوە لەگەڵ یاریزانەکانی تیپی تۆپی پێ و هەروەها تیپی باسکە رێکكەوتن کە بەشێک لە مووچەکانیان بە هۆی ئەو قەیرانە داراییەی ئێستا دروست بووە کەم بکەنەوە و لە بەرامبەردا مووچەی تەواوی کارمەندانی یانەکەیان کە ژمارەیان نزیکەی 800 کەسە بدەن.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە کە کەم کردنەوەی مووچەی یاریزانەکانی یانەکەیان بە شێوەی جیاواز دەبێت، بەشێک لە یاریزانەکان %10 و بەشێکی دیکەیان %20 مووچەیان لێ کەم دەکرێتەوە، ئەویش لە پێناو ئەوەی کە کۆتایی وەرزی زیانێکی گەورەیان بە هۆی قەیرانەکەی ئێستا بەرنەکەوێت.