یانهی ناپۆلی بههۆی قهیرانی دارایی كارمهندهكانی ڕهوانهی ماڵهوه كردهوه
یانەی ناپۆلئ ئیتاڵی بە هۆی قەیرانی دارایی بەشێک لە کارمەندەکانی یانەکەی دەنیرێتەوە ماڵەوە.
بە هۆی وەستانی یارییەکان و دروست بوونی قەیرانی دارایی دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بریاریداوە کە بەشێک لە کارمەندانی یانەکەی بە شێوەیەکی کاتی بنێرێتەوە ماڵەوە، چونکە ئەوان توانای ئەوەیان نییە مووچەکانیان بدەن.
کەناڵی میدیاسێتی ئیتاڵی بڵاویکردووە یانەی ناپۆلی یەکەم یانەی وڵاتەکەیانە کە بە هۆی قەیرانی دارایی بریاریانداوە کە نزیکەی 30 کارمەندی یانەکەیان بنێرنەوە ماڵەوە و دوای کۆتایی هاتنی قەیرانەکەش ئەوا ئەو کارمەندانە دەتوانن بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.
ئەم بریارەی یانەکە لە کاتێکدایە کە زۆربەی یانەکانی جیهان لە پێناو پێدانی موچەی تەواوی کارمەندەکانیان، بەشێک لە مووچەی یاریزانەکانیان کەم کردووتەوە، بهڵام ناپۆلی به پێچهوانهی ههموو یانه گهورهكان دهستی بۆ مووچهی كارمهندهكان بردووه.