ئینته‌ر میلان له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی مێسی گفتووگۆیه‌كانی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ده‌ستپێكرد
گرینگی پێدانی ئینته‌ر میلان به گواستنه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی ته‌نیا ده‌نگۆ نییه و چۆته بواری گفتووگۆ و یانه ئیتاڵییه‌كه یه‌كه‌مین هه‌نگاوی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه هاویشتووه.
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی TNTـی ئارجێنتینا ئاشكرای كردووه كه گفتووگۆیه‌كان له نێوان ئینته‌ر میلان و بارسێلۆنا بۆ گواستنه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی ده‌ستیپێكردووه.
لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2021 كۆتایی دێت و هێشتا رازینه‌بووه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه، له به‌رامبه‌ردا بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له دوایین لێدواندا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئومێدێكی زۆریان هه‌یه له‌م هاوینه گرێبه‌ستی لیۆنێل مێسی نوێ بكه‌نه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، بینوا كاوت یاریزانی پێشووی یانه‌ی ئینته‌ر میلان له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: ئینته‌ر میلان ده‌توانێت لیۆ مێسی بگوازێته‌وه، ستێڤن ژانگ سه‌رۆكی یانه‌ی ئینته‌ر میلان توانایه‌كی گه‌وره‌ی دارایی هه‌یه و ده‌توانێت مێسی له‌م هاوینه پێشكه‌شی هانده‌رانی بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ماسیمۆ مۆراتی سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی ئینته‌ر میلان سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له دیمانه‌یه‌كدا رۆژنامه‌وانیدا گوتی: زیاتر له 10 ساڵ هه‌وڵم بۆ گواستنه‌وه‌ی مێسی دا، به‌ڵام نه‌متوانی، به‌داخه‌وه ئه‌و خه‌ونه‌م نه‌هاته‌دی، به‌ڵام ئێستا ده‌رفه‌تێكی باش له‌به‌رده‌م ئینته‌ر میلان هاتۆته پێشه كه درێسی ئینته‌ر میلان به مێسی بپۆشن.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه هه‌فته‌ی رابردوو رۆژنامه‌ی "El Confidental"ـی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد بوو كه لیۆنێل مێسی له دۆخی بارسێلۆنا رازی نییه و ئیداره‌ی یانه‌كه‌ش گوێ به بڕیاره‌كانی ناده‌ن، بۆیه مێسی ده‌یه‌وێت له‌م هاوینه بڕوات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مێسی ده‌یه‌وێت له كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له هاوینی ئه‌مساڵ له بارسێلۆنا بڕوات.
مێسی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له‌وه‌ته‌ی ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه له بارسێلۆنا یاری ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه 4 نازناوی چامپیۆنزلیگ، شه‌ش خه‌ڵاتی تۆپی زێرین و 10 نازناوی لالیگای بردووه‌ته‌وه.
مێسی ئه‌م وه‌رزه له كۆی 31 یاری، 24 گۆڵ، 16 ئاسیستی كردووه، تا ئێستا 718 یاری بۆ بارسێبۆنا كردووه، 627 گۆڵ و 261 ئاسیستی هه‌یه.