رۆبن و خێزانهكهی شكستیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا هێنا
ئاریان رۆبنی هۆڵەندی رایگەیاند کە هاوژینەکەی دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا توانی بەسەر ڤایرۆسەکەدا سەرکەوێت.
ئاریان رۆبن یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بە کەناڵی سپۆرت وەنی ئەڵمانی گووت کە ماوەیەک پێش ئێستا هاوژینەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، بەڵام خۆشبەختانە دوای ماوەیەکی کورت توانی بەسەر ڤایرۆسەکەدا سەربکەوێت و ئێستاش تەندروستی زۆر باشە و لە ماڵەوە پێکەوە خەریکی کاری خێرخوازین.
یاریزانەکەی پێشووی باڤارییەکان ئەوەشی گووت کە رۆژانی سەرەتا هاوژینەکەی سەختی زۆری بینی، چونکە لە سنگیدا هەستی بە ئازاری زۆر دەکرد و هەروەها تەنگە نەفەسیەکی قورسی هەبوو.