ململانێیه‌كی توند له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید ده‌ستیپێكردووه
ئه‌شره‌ف حه‌كیمی كه له هاوینی ئه‌مساڵ ماوه‌ی خواستنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دۆرتمۆند كۆتایی دێت، یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا كه‌وتوونه‌ته جووله و ده‌یانه‌وێت رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید لێ بگرن و بیگوازنه‌وه.
رۆژنامەی Mundo Deportivo ـی ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە كه یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا ده‌یانه‌وێت ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای ئه‌شره‌ف حه‌كیمی بقۆزنه‌وه كه هێشتا چاره‌نووسی ئه‌و یاریزانه له نێو دۆرتمۆند و ریال مه‌درید به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: یانه‌كانی بایرن میونشن، یوڤێنتۆس، چێڵسی، ئارسێناڵ و تۆتێنهام له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه له كێبڕكێ دان.
پێشتر رۆژنامه‌ی ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد بوو كه ئه‌شره‌ف حه‌كیمی ده‌گه‌ڕێته‌وه ریال مه‌درید و گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ درێژ ده‌كرێته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا ئالیخاندرۆ كامانیۆ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌شره‌ف حه‌كیمی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه مه‌غریبیه و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید جارێ هیچ بنه‌مایه‌كی راستی تێدا نییه و ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌ی دۆرتمۆندیش هیچ گفتووگۆیه‌ك نه‌كراوه.
سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی نزیك له ریال مه‌درید ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه ئاستبه‌رزی یاریزانه مه‌غرییه‌كه له‌گه‌ڵ دۆرتمۆند بۆته جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی زینه‌دین زێدان و ده‌یه‌وێت بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ یاریگه‌ی بێرنابیۆ.
ئه‌شره‌ف حه‌كیمی له یانه‌ی ریال مه‌درید پێگه‌یشتووه، له‌گه‌ڵ شایانه‌كان له كۆی 17 یاری، 2 گۆڵ و ئاسیستێكی هه‌بووه، له هاوینی 2018 به‌شێوه‌ی خواستن به 4 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده دۆرتمۆند، له‌گه‌ڵ زه‌رده‌واڵه‌كان له كۆی 65 یاری 10 گۆڵ و 17 ئاسیستی كردووه.
ئاماده‌كردنی: سۆلین سلێمان