سندوقی خانهنشینی له ههرێمی كوردستان كارا دهكرێت

K24 – ههولێر:
ئەنجوومەنی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونهوهی ئاسایی خۆیدا، ژمارهیهك بڕیاری نوێی دهركرد.
له راگهیهندراوی وهزارهتی داراییدا، كه وێنهیهكی دهست كوردستان24 كهوتووه، هاتووه، "لەژێر رۆشنایی راسپاردەکانی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، وەزیری دارایی و ئابووری بڕیاریدا لەسەر:
1- کاراکردنی سندوقی خانەنشینی لەهەرێمی کوردستاندا و کردنەوەی ههژمارێكی تایبەتی بانکی بۆ ئەو سندوقە.
2- بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی راسپێردرا لەسەر ئامادەکردنی پەیکەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین، کە دەبێتە تاکە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینان لەهەرێمدا، بەشێوەیەک گشت خانەنشینانی (شارستانی، سەربازی، هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆ، یەکە رێکنەخراوەکانی هێزەکانی پێشمەرگە) لەخۆدەگرێت.
3- بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری راسپارد بۆ هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پیشمەرگە، بۆ ئەوەی هەنگاوی پێویست بگرنە بەر بەمەبەستی یەکخستن و رێکخستنی یەکەکانی ژمێریاری هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان.
4- بڕیاردرا لەسەر پەیڕەوکردنی میکانیزمێکی گونجاو بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم کردنەوەی ههژمارێكی کەسی بۆ سەرجەم موچەخۆران.
5- ئامادەکردنی رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان، بۆ وەرگرتنەوەی قەرزە بازرگانیەکان.
6- بڕیاردرا لەسەر هەماهەنگی تەواو لە نێوان لیژنەی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابووری تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لەگەڵ سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە پێناو جێبەجێکردنی خێرای یاساکەدا.