تاران: له وزه‌ی ناووكیدا گه‌یشتووینه‌ته‌وه ئاستی پێش رێككه‌وتنی ناووكی
K24 – هه‌ولێر:
كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند، 122 ده‌ستكه‌وتیان له بواری وزه‌ی ناووكی ئاماده‌یه و دوای قه‌یرانی كۆرۆنا راده‌گه‌یه‌ندرێن.
گوته‌بێژی رێكخراوی وزه‌ی ناووكی كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌هرۆز كه‌مالوه‌ندی گوتی: هیچ به‌ربه‌ستێكی ته‌كنیكی له به‌رده‌مماندا نه‌ماوه. واته كه‌رتی وزه‌ی ناووكی هه‌ر شتێك پێویستی بێت دابینی ده‌كات. له هه‌مانكاتدا ئێمه پابه‌ندین به رێككه‌وتنی ناووكی و كۆت و به‌نده‌كانمان به‌لاوه ناوه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێستا ئێمه له رووی وزه‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌وه، گه‌یشتووینه‌ته‌وه به‌و ئاسته‌ی، پێش واژووكردنی رێككه‌وتنی ناووكی پێی گه‌یشتبووین، به بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌نته‌رفیوزه‌كانیشمان زیاتر بكه‌ین.
باسی له‌وه‌شكرد، 122 ده‌ستكه‌وتیان ئاماده‌یه و دوای قه‌یرانی كۆرۆنا له ده‌رفه‌تێكدا بۆ رایگشتی وڵاته‌كه‌یان ده‌یخه‌نه‌ڕوو.
له ته‌مموزی 2015دا ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌ڵمانیا له باره‌ی پرسی ناووكی وڵاته‌كه‌یه‌وه رێككه‌وتنی واژوو كرد و دواتر دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا یه‌كلایه‌نه له رێككه‌وتنه‌كه پاشه‌كشه‌ی كرد.
سه‌رچاوه: فارس نیوز