بارسێلۆنا یاریگه‌ی كامپ نوو ده‌به‌خشێت

بارسێلۆنا به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاوكرده‌وه‌

یانەی بارسێلۆنا بریاریداوە یاریگەی کامپ نۆ رادەستی کەرتی تەندروستی بکات بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیتسپانیا بڵاویکردەوە کارگێری یانەکە بریاریداوە کەوا یاریگەی یانەکەیان رادەستی کەرتی تەندروستی هەرێمەکەیان بکرێت و بکرێتە شوێنی وەرگرتنی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە ماوەی رابردوو بەرپرسانی هەرێمی کەتەلۆنیا داوایان لە یانەکانی ئەم هەرێمە کرد کە هاوکاریان بن بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بۆ ئەم مەبەستەش دوو پزیشکی تایبەتیان دەست نیشانکردووە کە لە یاریگەی کامپ نۆ سەرپەرشتی پشکنینی ڤایرۆسەکە بکەن و دانیشتوانی شاری بارسێلۆنا دەتوانن لەو یاریگەیە پشکنین بکەن.

ئیسپانیا لە دوای ئەمریکا زۆرترین حالەتی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمار کردووە و تاوەکو ئەمڕۆ 153222 کەس تووشی پەتاکە بونە کە بەم هۆیەوە 15477 کەس گیانیان لەدەستداوە.