ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانیه‌کانی عێراق و هەرێمی كوردستان درێژكرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی ماوه‌ی راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی تا 18ی ئه‌م مانگه درێژ كرده‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن:
لە ئاگاداری نامەیەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی مەدەنی عێراقی بۆ سێیەم جار ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق و هەرێمی کوردستان تا رۆژی ٢٠٢٠/٤/١٨ درێژکردەوە.
جێگای ئاماژەپێدانە بڕیاره‌که گه‌شتی هاتن و چوونی فڕۆکه‌کانی مانگى سوور و سەربازى و يارمەتیە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه.
بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی مەدەنی عێراق، له‌چوارچێوه‌ی رێوشوێنی خۆپارێزییە لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناcovid19.
ماوەی راگرتنی گەشتەکانی ئاسمانی.
10-4-2020
H.B