حزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌سه‌ر له‌سێداره‌دانی مسته‌فا سه‌لیمی هاته ده‌نگ
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌بیرخانه‌ی "مه‌كته‌بی رێكخستنی" كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی - كوردستانیی حزبی كۆمۆنیستی ئێران راده‌ستكردنی مسته‌فا سه‌لیمی به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و سێداره‌دانی ناوبراو له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه ئیدانه ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "زانیاریمان پێ گه‌یشتووه، كه به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی خاكه‌لێوه مسته‌فا سه‌لیمی، به‌ندكراوی سیاسیی و مه‌حكوم به ئێعدام له زیندانی ناوه‌ندیی شاری سه‌قز له سێداره درا".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "رۆژی ٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٩٩، به‌ندكراوانی زیندانی شاری سه‌قز، هاوكات له‌گه‌ڵ راپه‌ڕینی زۆربه‌ی زیندانه‌كانی ئێران، به‌هۆی نیگه‌رانییان له تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا، ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی و راپه‌ڕین و ژماره‌یه‌ك له زیندانیانی ئاسایی و سیاسی توانیان له زیندانی شاری سه‌قز را بكه‌ن".
دووپاتیش ده‌كاته‌وه، "مسته‌فا سه‌لیمی كه به تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له یه‌كێك له حیزبه سیاسیه‌كانی كوردستان زیندانی كرابوو، یه‌كێك له‌و به‌ندكراوانه بوو، كه توانیبووی خۆی ده‌رباز كات. ناوبراو به هیوای په‌نابه‌ر بوون، خۆی ده‌گه‌یه‌نێته سنووره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. به‌ڵام هه‌ر له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت و راده‌ستی كۆماری ئیسلامی ده‌كرێته‌وه".
حزبی كۆمۆنیست له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "دوای ٢٤ كاتژمێر له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دووباره‌ی، كۆماری ئیسلامی مسته‌فای له سێداره دا".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "هه‌وڵ بۆ هه‌ڵاتن له زیندان، به‌تایبه‌ت له باروودۆخێكدا كه مه‌ترسیی تووشبوون به نه‌خۆشیی كۆرۆنا و مه‌رگ، هه‌ڕه‌شه له گیانی به‌ندكراوان ده‌كات، مافی سرووشتیی هه‌ر به‌ندكراوێكه".
هه‌روه‌ها دوپات ده‌كاته‌وه، "ئێعدامی به‌ندكراوی سیاسی، مسته‌فا سه‌لیمی به توندی مه‌حكوم ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "مسته‌فا سه‌لیمی بۆ رزگار كردنی گیانی خۆی په‌نای برده به‌ر ناوچه‌ی ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. راده‌ستكردنه‌وه‌ی ناوبراو به كۆماری ئیسلامی له حاڵێكدا بوو، كه روون بوو مه‌ترسی مه‌رگ هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كات، له هه‌ر ئاستێك و له لایه‌ن هه‌ر ناوه‌ندێكه‌وه بووبێت، مه‌حكومه".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت ده‌كاته‌وه، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رامبه‌ر بیروڕای گشتیی كوردستاندا، كه به‌رده‌وام له ڕۆژگاری سه‌خت و له دژواریه‌كاندا، پشت و په‌نای یه‌كتر بوون، پێویسته وه‌ڵامی هه‌بێت".
H.B