بێنزێما درێسهكهی بۆ یارمهتیدانی ههژاران دهفرۆشێت
کەریم بنزیما، هێرشبەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەیەوێت لە رێگەی فرۆشتنی درێسەکەی هاوکاری ئەو نەخۆشخانانەی وڵاتەکەی بكات كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاوی کردۆتەوە هێرشبەرەکەی شاهانەکان بریاری داوە کە درێسەکەی بە واژۆکەیەوە بفرۆشیت تاوەکو هاوکاری رێکخراوێکی فەرەنسی بۆ نەخۆشەکانی کۆرۆنا بکات.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە تاکو ئێستا درێسەکەی بنزیما ١٦٠٠ یۆرۆی پێدراوە و زیاد کردنەکەش بەم شێوەیە دەمێنێتەوە و کەمتر لە ٢٤ کاتژمێری ماوە بۆ داخستنی زیادکردنەکە، بەر لە بنزیماش چەند یاریزانێکی تری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی هاوکاری نەخۆشخانەکانی وڵاتەکەیانی کردبوو، لەوانەش سێرخۆ رامۆس و کاسیمێرۆ و لۆکا مۆدرێج و لۆکاس ڤاسێکز و ئیسکۆ و براهیم دیاز و ڤینسیۆس جۆنیۆر.
فەڕەنسا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە گیرۆدەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و تاوەکو ئێستا 124869 کەس تووشی پەتاکە بونە و 13197 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئامادهكردنی: سۆلین سلێمان