بهریتانیا.. لە 24 کاتژمێری رابردوودا 917 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
K24- ههولێر:
له بهیاننامهیهكدا وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنای له وڵاتهكهی راگهیاند.
وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا ئاشكرایكرد، ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا بە کۆرۆنا له وڵاتهكهیان گیانیان لەدەستداوە لە 10 ھەزار کەس نزیك بووەتەوە.
وهك ئاماژهی پێدا، ھەر لە 24 کاتژمێری رابردوودا 5 ھەزار 234 حاڵهتی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا له وڵاتهكهیان تۆماركراون، بەمەش ژمارەی كۆی تووشبووان بە کۆرۆنا لە بەریتانیا گەیشتە 78 ھەزار و 991 کەس. یەکێك لەوانە بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتەیە.
H.B