كۆرۆنا ئۆركێسترای ئێران ناوەستێنێ
K24 - ھەولێر
ئەندامانی ئۆركێسترای ئێران، بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماڵەوە خۆیان كەرەنتین كردووە، بەڵام ئەوە نەبووەتە رێگر لەبەردەم كارەكانییان. ئەوان لە ماڵەوە بەشێوەی ڤیدیۆ كۆنفڕانس مەشق و راھێنان دەكەن و میوزیك دەژەنن.
ئێران یەكێكە لەو وڵاتانەی كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە خێرایی تێیدا بڵاوبووەتەوە، بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئێران تائێستا زیاتر لە 70 ھەزار كەس لەو وڵاتە تووشی كۆرۆنا بوونە و چوار ھەزار و 357 كەس گیانیان لەدەستداوە.