کۆمپانیای فەیسبووک ئەپێكی تایبەت پێشكەش بە دڵداران دەكات

نهێنییەكانی تێدا پاریزراوە و هاككردنی ئەستەمە

K24- هەولێر:

كۆمپانیای فەیسبووك ئەپێكی تایبەتی پەیوەندی داناوە بۆ ئەو كەسانەی دڵداری یەکتر یاخود خۆشەویستی یەكترن و دەیانەوێ هاوسەرگیری بكەن.

ئەپەكە ناوی ( Tuned) ـە كە بەمانای (هاوئاواز) دێت، تەنها لەسەر سیستەمی (iOS) ئایفۆن بەخۆرایی كاردەكات و كۆمەڵێك ستیكەر و ئیمۆجی جوان و سەنجڕاكێشی خۆشەویستی تێدایە، هەروەها دەتوانرێ وێنە و نووسین و پارچە ڤیدیۆش تیایدا ئاڵوگۆڕ بكرێت.

لەتایبەتمەندییە هەرە گرنگەكانی ئەو ئەپە ئەوەیە كە ناتوانرێ بە ئاسانی هاكبکرێت، بۆیە دڵداران دەتوانن بەبێ دوودڵی بەكاریبهێنن و هەموو نهێنییەكیان پارێزراو دەبێت.

شێوازی دابەزاندن و كاراكردنی:

لەم لینكەی خوارەوە دەتوانی ئەپەكە دابەزێنیت، دوای دابەزاندنی داوای ناو و ژمارەی مۆبایلی خۆت و دیاریكردنی رەگەز دەكات، دواتر لە رێگەی مۆبایلەوە كۆدێكت بۆ دێتەوە و پاشان داوای ژمارەی مۆبایلی هاوسەرەكەشت دەكات.

دوای ئەم كردارانە پێویستە كەسی بەرامبەریش ئەپەكە دابەزێنێت و هەمان كردار دووبارە بكاتەوە، ئینجا بۆ هەردوولا كارا دەبێت.

بۆ دابەزینی بەرنامەکە، کلیک لەم بەستەرەی خوارەوە بکە: 

Tuned - a new app for couples