باشترین بەرنامە بۆ پەیوەندی ڤیدیۆیی بەشێوەی كۆمەڵ
K24- هەولێر:
لەم دواییانەدا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە و بوونی قەدەغەی هاتووچۆ، پەیوەندی ڤیدیۆیی بووەتە هۆكارێكی سەرەكی بۆ ئەوەی دامودەزگاكانی حكوومەت و كۆڕو كۆبوونەوە و سیمنارەكانیان تیایدا ئەنجام بدەن.
زۆرێك لە بەكارهێنەران زیاتر پشتیان بە بەرنامەی Zoom دەبەست، بەڵام ئەوەی لێرەدا جێی سەرنجە، سیاسەتی ئەم بەرنامەیە زۆر جێگەی متمانە نییە و هاككردنی ئاسانە.
هەر بۆیە لە ئێستادا بەرنامەی ( Facetime) توانیویەتی جێگەی بەرنامەی زووم بگرێتەوە لە سەرتاپای جیهان كاری پێدەكەن، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كارپێكردنی ئاسانە و ناتوانرێ بە ئاسانی هاكبکرێت ئەمە سەرەڕای ئەوەی دەتوانرێ 32 كەس تیایدا بەشداری پەیوەندی ڤیدیۆیی بكات.
بەڵام یەكێ لە خاڵە لاوازەکانی ئەوەیە تەنها لەسەر سیستەمی (iOS) ئایفۆن و ماك كار دەكات.
بۆ داگرتنی بەرنامەكە كلیك لەم بەستەرەی خوارەوە بكە: