ئیڤان راكیتیچ: بارسێلۆنا واده‌زانێت من كیسه‌ی پـه‌تـاتـه‌م
ئیڤان راكیتیچ ناوه‌راستكاری كرواتی له دیمانه‌یه‌كدا داوا له به‌رپرسانی بارسێلۆنا ده‌كات ڕێزی لێ بگرن، ده‌شڵێت: من كیسه‌ی په‌تاته نیم تا ئه‌وان به كه‌یفی خۆیان هه‌ر شوێنێكیان پێ خۆش بێت مامه‌ڵه پێوه بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13 نیسانی 2020 دیمانه‌یه‌كی ئیڤان راكیتیچی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئێستا له‌گه‌ڵ خێزان و منداڵه‌كانی له كه‌ره‌نتینه‌ی ماڵه‌وه‌یه.
ئیڤان راكیتیچ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه رۆژانه له ماڵه‌وه مه‌شق و راهێنان ده‌كات، ده‌شڵێت: رۆژانه له كه‌ره‌نتینه به‌خۆشی له‌گه‌ڵ خێزان و منداڵه‌كانم تێپه‌ڕ ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئازارم ده‌دات ئه‌و ده‌نگۆیانه‌یه له باره‌ی چاره‌نووسی خۆم له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م ده‌یبیستم.
راكیتیچ ده‌ڵێت: وه‌رزی رابردوو خۆشترین ساته‌كانی ژیانم له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا تێپه‌ڕ كرد، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه هه‌موو شتێك پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه، تێناگه‌م بۆ به‌رپرسانی بارسێلۆنا به‌مجۆره مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌م دۆخه قبوڵ بكه‌م، چونكه ئاماده‌م هه‌ر شتێك له پێناو یانه‌كه و هاوڕێیه‌كانم دا بێت بیكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا له دوای منیش له به‌رزترین ئاست دا بێت.
راكیتیچ له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌كه‌دا ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی من ئازار ده‌دات دووركه‌وتنه‌م نییه له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی، به‌ڵكو شێوازی مامه‌ڵه‌ی یانه‌كه كه یاری به چاره‌نووسی من ده‌كه‌ن، چونكه من كیسه‌ی په‌تاته نیم تا ئه‌وان به كه‌یفی خۆیان كوێیان حه‌ز لێت بێت بۆ ئه‌و شوێنه‌م بنێرن.
راكیتیچ له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ناوی به چه‌ندان یانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه به پێكه‌نیه‌وه ده‌ڵێت: به‌ستنه‌وه‌ی من به چه‌ندان یانه‌ی دیكه ته‌نیا قسه‌كانی سه‌ر ڕووپه‌ڕی رۆژنامه‌كانن، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش هه‌مان قسه ده‌گوترا.
ئیڤان راكیتیچی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له هاوینی 2014 له یانه‌ی سێڤییا به به‌ها 20 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا زۆربه‌ی كاته‌كان وه‌كو یاریزانی یه‌ده‌گ به‌شداریی كردووه، له كۆی 31 یاری ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا 4 ئاسیستی كردووه و گرێبه‌سته‌كه‌شی له هاوینی 2021 له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی دێت، به‌ڵام یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی وه‌رزی داهاتوو به گرێبه‌ستێكی ئازاد و خۆڕایی ده‌ستبه‌رداری بێت ده‌یه‌وێت ئه‌م وه‌رزه به پاره‌یه‌كی گونجاو بیفرۆشێت و بۆ ئه‌وه‌ی له نرخه‌كه‌ی سوودمه‌ند بێت.