پۆمپیۆ: ئه‌مه‌ریكا پێشوازی له‌ رێككه‌وتنی پێكهاته‌كانی عێراق ده‌كات

هیوایه‌ك بۆ حكومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌خوازێت

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا پێشوازی له‌ رێككه‌وتنی هێزه‌كانی شیعه‌، سوننه‌ و كورد له‌ عێراق ده‌كات بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.

مایك پۆمپیۆ گوتیشی: هیوادارین ئه‌و حكومه‌ته‌ نوێیه‌ی پێكده‌هێنرێت، به‌رژه‌وه‌ندی عێراق بخاته‌ سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌ و وه‌ڵامی خواست و داواكاری گه‌لی عێراق بداته‌وه‌.