سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری ئاسایشی زاخۆ دەکات
K24- هەولێر:
ئەمڕۆ سێشەممە 2020/4/14 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە شڤان سندی، بەڕێوەبەری ئاسایش زاخۆ کرد، کە (سیپان)ی کوڕی بە کارەساتێکی دڵتەزێن گیانی لە دەستدا.
سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەکەیان دەربڕی و هیوای خواست، خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.
H.B