دێل پیێرۆ 4 باشترین یاریزانی جیهان دیاری ده‌كات
ئه‌لیساندرۆ دێل پیێرۆ ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی یوڤێنتۆس و هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا 4باشترین یاریزانی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌ستنیشان ده‌كات و پێیوایه ئاستیان له سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه باشتره.
دێل پیێرۆ خاوه‌نی نازناوی مۆندیالی 2006 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی سكای سپۆرتسی بریتانیا بڵاوبووه‌ته‌وه، 4 یاریزان به باشترین یاریزانی ئه‌م سه‌رده‌مه دیاری ده‌كات كه پێك هاتوون له لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی، نێیمار دا سیلڤا هێرشبه‌ری به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ مایسترۆی به‌لجیكی كیڤن دی برۆین.
دێل پیێرۆ ده‌شڵێت: مێسی، كریستانۆ و نێیمار وه‌كو دڕه‌نده‌ن و هیچ كه‌س ناتوانێت نكۆڵی له‌وه بكات كه ئه‌وان باشترینی جیهانن، هه‌ڵبه‌ت كیڤن دی برۆینیش له هێڵی ناوه‌ڕاست به‌رزترین ئاستی هه‌یه و پێموایه یه‌كێكه له باشترین 4 یاریزانه‌كانی جیهان.
ئالیساندرۆ دێل پیێرۆ له نێوان ساڵانی 1993 تا 2012 یاری بۆ یانه‌ی یوڤێنتۆس كردووه، له‌و یانه‌یه 513 یاری كردووه و 208 گۆڵی تۆمار كردووه و سه‌ركردایه‌تی یانه‌كه‌ی له بردنه‌وه‌ی شه‌ش نازناوی سێریا ئه‌ی كردووه.