له‌ هه‌ولێر پرۆسه‌ی كوتانی منداڵان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

له‌ 18ی ئه‌م مانگه‌وه‌ پرۆسه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات

K24 – هه‌ولێر:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌ باره‌ی پرۆسه‌ی كوتانی منداڵانی هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا رایگه‌یاند، له‌ 18ی ئه‌م مانگه‌وه‌ پرۆسه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

ئاگاداریەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویست

سەرەڕای پشوی فەرمی و قەدەغەی هاتووچۆ، بۆ پاراستنی تەندروستی منداڵانی سنوری شاری هەولێر، بڕیاردرا کوتانی منداڵان لە 18/ 4 / 2020 دەستپێدەکاتەوە، پێویستە کاری خۆپارێزی و رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا و گشت نەخۆشییە درمەکان لە پرۆسەی کوتاندا ئەنجام بدەن بە په‌یڕەوکردنی ئەم رێنماییە تەندروستیانەی لەخوارەوە ئاماژەمان پێداوە بەم شێوەیەی خوارەوە:

ناو شار:

لە رۆژانی (شەممە و یەکشەممە و دووشەممە و چوارشەممە) لە کاتژمێر (9) ی بەیانی تاکو کاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ لەم دەزگا تەندروستیانە:

* پێدانی کوتان بە شێوەی کات دانان (موعد) دەبێت لە رێگای هێڵی پەیوەندی بۆ هەر بنکەیەک لیستی خوارەوە

بنکە تەندروستییەکانی ناو شار

1 بنکەی تەندروستی تەیراوە ٠٧٥٠٩٩١٦٧٧٩

2 بنکەی تەندروستی ژیان ٠٧٥٠٩٨٤٥٢٩٥

3 بنکەی تەندروستی کورانی عەنکاوە ٠٧٥٠٩٩٣٩٧٣٨

4 بنکەی تەندروستی ئازادی ٠٧٥٠٩٨٠٢١٦٦

5 بنکەی تەندروستی نافع عقراوی ٠٧٥٠٩٩٢٤٦٩٢

6 بنکەی تەندروستی شادی ٠٧٥٠٩٨٥٢٧٩٤

7 بنکەی تەندروستی محمد باجەلان ٠٧٥٠٩٨٥٧٢٢١

8 بنکەی تەندروستی شەهیدان ٠٧٥٠٩٨٠٢١٥٦

9 بنکەی تەندروستی نجدی حیدر ٠٧٥٠٩٩٢٨١٩٥

10 بنکەی تەندروستی نازدار بامەڕنی ٠٧٥٠٩٩٥٨٧٥٣

11 بنکەی تەندروستی نەورۆز ٠٧٥٠٩٩٦٢٨٦٧

12 بنکەی تەندروستی کوردستان ٠٧٥٠٩٨٨٩٥٤٨

13 بنکەی تەندروستی ملا فەندی ٠٧٥٠٩٨٠١٣٧٦

14 بنکەی تەندروستی سەروەران ٠٧٥٠٩٨٢٧٣٩٧

15 بنکەی تەندروستی برایەتی ٠٧٥٠٩٩٣٩٧٦٩

16 بنکەی تەندروستی عنکاوە نوێ ٠٧٥٠٩٩٢٨٧١٠

17 بنکەی تەندروستی حبیب مالح ٠٧٥٠٩٨٧٤٤٨١

18 بنکەی تەندروستی تورەق ٠٧٥٠٩٨٥٢٧٥٩

19 بنکەی تەندروستی سەرکارێز ٠٧٥٠٩٨٣٧٦١٣

20 بنکەی تەندروستی شهید سۆران ٠٧٥٠٩٨٧٣٦٦٩

21 بنکەی تەندروستی هاوکاری ٠٧٥٠٩٨٣٠٩٨٥

22 بنکەی تەندروستی حەسارۆک ٠٧٥٠٩٨٢٥٦٠١

23 بنکەی تەندروستی هەولێری نوێ ٠٧٥٠٩٨٠٥٣٢٦

24 بنکەی تەندروستی بێتواتە ٠٧٥١١٤٦٣٩٧٨

25 بنکەی تەندروستی ڕاستی ٠٧٥١٩١٠٣٧٧٠

دەرەوەی شار:

بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکانی دەرەوەی شار، رێکخستنی شوێن و کاتی گونجاو بۆ کوتانی منداڵان لە سنووری خۆیان رادەگەیەنن.

رێنمایی خۆپارێزی تەندروستی بۆ ژووری کوتان

1- بەڕێوەبەر و کارگێڕی بنکە تەندروستی دەبێت کاری پێویست ئەنجام بدەن بە رێکخستنی بنکەی تەندروستی بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی قەرەباڵغی و بەریەکەوتنی خاڵک بەسوود وەرگرتن لە کارمەندانی هۆبەکانی تری بنکەکە و دەبێت رەچاوی ئەمانەی خوارەوە بکرێت:-

‏I. دەرگای چونە ژوورەوە جیاواز بێت لەگەڵ دەرگای چونە دەرەوە.

‏II. پێویستە نێوانی ئەو کەسانەی کە منداڵەکانیان بۆ کوتان هێناوە لە 1.5 م کەمتر نەبێت لەکاتی نۆرەگرتن ئەگەر لەتوانایان هەبێت کورسی بۆ خەڵک دەبنرێت لەکاتی چاوەڕوانکردندا.

‏III. پێویستە تەنیا یەک کەس لەگەڵ منداڵەکەی بێت بۆ بنکەی تەندروستی.

2- پێویستە ڕێوشوێنی کوتان چاوەڕوانی هەوا گۆڕکێی دروستی هەبێت.

3- ڕۆژانە پاش ئەنجامدانی کاری کوتان شوێنەکان بەدەرمانی دژە ڤایرۆس بڕشێندرێت.

4- بۆ پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی کارماندان لەکاتی کوتاندا دەبێت پێداویستی خۆپارێزی تاکەکەسی بەکاربهێندرێت.

5- تا بکرێت هەوڵبدرێت ئەو دایک و باوکانەی کە منداڵەکانیان دەهێنن بۆ کوتان دەمامک بەکاربهێنن.

6- لە بنکە تەندروستیەکانی ناو شار هەفتانە (4) رۆژ کوتان بکرێت لە ڕۆژانی شەممە و یەک شەمە و دوو شەممە و چوارشەممە.

7- لە بەڕێوەبەرایەتیە تەندروستیەکان پێویستە رۆژانی کوتان لەلایەن خۆیانەوە رێکبخرێت.

د. بژار موسا عه‌لی

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

15ی نیسانی 2020