سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له به‌ڕێوبه‌ری پێشووی ئاسایشی هه‌ولێر كرد
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له به‌ڕێوبه‌ری پێشووی ئاسایشی هه‌ولێر، عەبدوڵڵا عەلی كرد، به هۆی كۆچی دوایی دایكییه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/4/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پرسە و سەرەخۆشیی لە عەبدوڵڵا عەلی بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی هەولێر و تێکۆشەری دیاری شاری هەولێر کرد بەبۆنەی کۆچی‌دوایی دایکی.
لەو پەیوەندییەدا سەرۆکی حکومەت هاوخەمیی خۆی بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەربڕی و هیوای خواست خوای مەزن دایکی خوالێخۆشبوویان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و دڵنەوایی کەسو کاریان بدات.
خاتوو بەدیعە حەسەن ئافرەتێکی خۆڕاگر و تێکۆشەری گەلەکەمان بووە و خێزانی شەهید و دایکی سێ شەهیدە.