پۆگبا بۆ یه‌كه‌مجار نهێنییه‌ك له‌ باره‌ی خۆی و فێرگسۆن ده‌دركێنێت

پۆگبا: فێرگسۆن منی توڕه‌ كرد و له‌ داخان به‌ گرێبه‌ستێكی به‌لاش و خۆڕایی چوومه‌ یوڤێنتۆس

پۆل پۆگبا ئەستێرەی فەرەنسی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی ئەوەی دڵنیا کردەوە کە چوونی من بۆ ریزی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی لە پێناوی پارە نەبوو، بەڵکو راهێنەری سکوتلەندی یانەی مانچستەر یونایتد ئەلێکس فێرگسۆن هۆکاری سەرەکیم.

ماڵپەری فتبۆڵی ئیتاڵی بڵاوی کردۆتەوە پۆل پۆگبا ئەستێرەی فەرەنسی گوتویەتی کە بریاری جێهێشتنی مانچێستەر یونایتد بۆ من زۆر قورس بوو، بەڵام راهێنەری ئەو کاتی یانەکە منی زۆر تورەکرد و هەروەها ئەستێرە فەرەنسیەکە ئەوەشی خستەروو کاتێک چووە ریزەکانی خانمە پیرەکە یاریزانێکی گەنج بووم  و رکابەرییەکی گەورەم هەبوو بۆ دەرخستنی تواناکانم تا ئەو کاتەی توانیم بگەمە شوێنی سەرەکی لەناو یانەکدا.

 پۆل پۆگبا لە ساڵی ٢٠١٢ بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یۆڤێنتۆس کرد و لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری ١٧٨ یاریی کرد و ٣٤ گۆڵ و 40 ئاسیستی تۆمار کرد و لە ساڵی ٢٠١٦ جارێکیتر گەڕایەوە ریزی یانەی مانچێستەر یونایتد بەرامبەر 105 ملیۆن یۆرۆ.

ئاماده‌كردنی: سۆلین سلێمان