یانه‌ی لازیۆ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ به‌رپرسانی وه‌رزشی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات

لازیۆ: قبوڵمان نییه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌

وتەبێژی یانەی لازیۆی ئیتاڵیا هەڕەشەی ئەوە دەکات ئەگەر ئەم وەرزەی سێریائەی بەبێ ئەنجامدانی یارییەکان ناسناوەکەی یەکلایی بکەنەوە، ئەوان سکاڵا تۆمار دەکەن.

ئارتورۆ دیاکۆنالێ وتەبێژی یانەی لازیۆی ئیتاڵیا بە رۆژنامەی وەرزشی تی ئێم دەبلیوی گوت: ''ئێمە ئامادەین چارەنووسی ئەم وەرزە لە یاریگەکان یەکلایی بکەینەوە و دەرفەتی ئەو کارەش بۆ هەموو یانەیەک هەیە، بە پێچەوانەوە ئەگەر چارەنوسی ئەم وەرزە لە دەرەوەی یاریگەکان بێت، ئەوا بێگومان ئێمە سکاڵا تۆمار دەکەین و لەوانەیە وەرزی داهاتووش کێشەی تێ بکەوێت، بۆیە داواکارین لە فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەمان بیر لەو ئەنجامانە نەکەنەوە.

سێریا ئەی ئیتاڵیا دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتە، زیاتر لە مانگێکە یارییەکانی دواخراون و وەرزی ئەمساڵیش 26 یاریی کراون و یۆڤێنتۆس بە 63 خاڵ پێشەنگی گرتووە و لازیۆش بە جیاوازی یەک خاڵ لە پلەی دووەم دێت.