بەلەمە شەڕكەرەكانی ئێران لە كەشتییەكانی ئەمەریكا نزیك دەبنەوە

ئەمەریكا لە كەنداو ھۆشداری دەداتە ئێران

 K24 - ھەولێر

ناوەندی ھێزی دەریایی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو بەلەمە شەڕكەرەكانی ئێران لە كەنداو لێیان نزیك بوونەتەوەو سەر ئێشەیان بۆ دروستكردون.

ناوەندی ھێزی دەریایی ئەمەریكا لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كردووە، دوێنێ 11 بەلەمی شەڕكەری ئێران لە باكووری كەنداو لێیان نزیكبوونەتەوەو ھەوڵی ورژاندنی ئەوانیان داوە.

 لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە ئەو بەلەمانە لە ئاستێكی مەترسیدار لە 6 كەشتی شەڕكەی ئەوان نزیك بوونەتەوە.

ئەمەریكییەكان گرتەیەكی ڤیدیۆیی ئەو رووداوەشیان بڵاوكردووەتەوەو دەڵێن، ھەڵسوكەوتی نەگونجاوی سوپای پاسداران لە ئاوە نێودەوڵەتییەكان مەترسی پێكدادان و ھەڵەكردن زیاتر دەكات.