حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی پارەی بەخشراو بە کەمپینی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا رادەگەیەنێت

كه‌مپینه‌كه‌ به‌ كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی راگه‌یاند، كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌خشراوه‌.

بۆ بینینی لیستی ناوی بەخشەرەكان كرتە لێرە بكە. 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی حكومه‌تی هه‌رێم:

لە چوارچێوەی کۆکردنەوەی کۆمەك و هاوکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەریمی کوردستان کەمپینی (بەیەکەوە بەهێزترین) بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری و بەخشینی راگەیاند.

بڕی ئەو پارەیەی تا ئێستا بە کەمپینەکە بەخشراوە، بریتییە لە  20 ملیۆن و 875 هه‌زار و 368 دۆلار (بە پێی لیستی هاوپێچ) کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

  • بڕی بەخشینەکان لە پارێزگای هەولێر: 15 ملیۆن و 716 هه‌زار و 181 دۆلار، رێژه‌كه‌ی 76%.
  • بڕی بەخشینەکان لە پارێزگای دهۆك: 2 ملیۆن و 975 هەزار و 145 دۆلار، رێژه‌كه‌ی 14%.
  • بڕی بەخشینەکان لە پارێزگای سلێمانی: 2 ملیۆن و 116 هەزار و 074 دۆلار ، رێژه‌كه‌ی 10%.

کەمپینی (بەیەکەوە بەهێزترین)ی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەردەوامە و دەتوانن هاوکاری و بەخشینەکانتان بۆ ئەم ژمارە بانکیانە بنێرن کە تایبەتن بەم کەمپینەوه:

بانکی منارەی حکومی ژمارەی حیساب: 493 

بانکی ئەهلی ئارتی (RT) ژمارەی حیساب: 47186

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:

07705590001

07501751911

H.B