لەم گوندە لەدایکبوونی کچ قەدەغەیە

"یەک تراکتۆر کچ بێنە، بە کاتژمێرێک هەموویان شوو دەکەن"

K24 – هه‌ولێر:

لە گوندی هاریانا لە باکوری هیندستان کە بەگوندی پیاوان ناسراوە دەیان ساڵە هیچ کچێک لە دایک نەبووە، ئەگەر کەسێکیش بیەوێت هاوسەرگیری بکات، دەچێت لە ناوچەکانی دیکە، بە دوای خانمێک دەگەڕێت بیکاتە هاوسەری.

بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی تێلیگرام، لەم گوندە، ئەگەر ژنێک بزانرێت منداڵەکەی کچە، لەبار دەبرێت و ناهێڵن بێتە دونیاوە.

هیندستان یەکێکە لەو وڵاتانەی بۆ ژنان مەترسیدارە و رێژەیەکی بەرزی لە بازرگانیکردن بە کچان و لەباربردن و کوشتنیان لە دوای لە دایکبوونیان هەیە.

نیتیش کومار، جووتیارێکی گوندی هاریانا دەڵێت: "یەک تراکتۆر ژن بێنە لەم گوندە دایانێ، لە ماوەی یەک کاتژمێر هەموویان شوو دەکەن. خەڵک لێرە تا دوای 30 ساڵیش ژنیان دەستناکەوێت".

دەشڵێت: "تەنانەت پیاوێکی خوێنەوار و خاوەن کاری باش، لێرە ژنی دەستناکەوێت".

پیاوانی ئەم گوندە، هەبوونی منداڵی کچیان بە شەرمەزاری بۆ خۆیان زانیوە، جیا لەوەش دەڵێن، کچان ئەرکیان قورسترە و لە کاتی شووکردن دەبێت ماڵی باوکیان شتومەکیان بۆ بکڕن و پارە بدەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە گوندێکی دیکەی هیندستان لە ویلایەتی بیهار، کاتێک کچێک لە دایک دەبێت، ئاهەنگی بۆ دەگێڕن و داری میوە دەچێنن.هەروەها لە فرۆشتنی بەرهەمی ئەو دارانە، پارە کۆدەکەنەوە و دەیدەن بە خەرجی قوتابخانەی کچەکانیان.

بە گوێرەی داتاکان، 56%ـی ژنان لە هیندستان دووچاری فۆرمێکی تووندوتیژی دەبنەوە،هەروەها، 16% دووچاری تووندوتیژی فیزیکی، 25% توندوتیژی سێکسی، 52% توندوتیژی سایکۆلۆژی دەبنەوە.