پوتن و ماكرۆن به‌ده‌م داواكه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه چوون
K24- هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا و ئیمانوێل ماکرۆن هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی ھەوڵەکانیان بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا چڕ کردووەتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کۆشکی کریملن رایگەیاند: ھەردوو سەرۆکی رووسیا و فەرەنسا لەرێگەی تەلەفۆنەوە قسەیان کردووە و بەدەم داواکەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکانەوە چوون.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا پوتن و ماکرۆن جەختیان لە گرنگی بەرێوەچوونی کۆبوونەوەیه‌کی تایبەتی ئەنجوومەنی ئاسایش کردووە، کە لەرێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەنێوان 5 وڵاتی ئه‌ندامی ھەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەرێوەبچێت.
بەھۆی نیگەرانیەکانی ئەمه‌ریکا لە حکومەتی چین و شاردنەوەی راستیەکان لەبارەی ڤایرۆسەکەو،ە تا ئێستا ئەمه‌ریکا ئامادە نیە بەشداری کۆبوونەوەیه‌ك بکات کە، چینیەکان تێیدا ئامادەبن.
H.B