ماوه‌ی 6 رۆژه هیچ حاڵه‌تێكی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌ولێر تۆمارنه‌كراوه
K24- هه‌ولێر:
قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر له‌باره‌ی رێكاری نوێ و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی دووپاتی كرده‌وه، ماوه‌ی 6 رۆژی هیچ حاڵه‌تێكی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا له سنووری پارێزگای هه‌ولێر تۆمارنه‌كراوه و گوتیشی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین زۆرترین ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان بكه‌ین.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر دووپاتی كرده‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌گوێره‌ی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان زۆرترین ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان بكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتیشی: هێشتا مه‌ترسی كۆرۆنا نه‌ڕه‌واوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای خۆشحاڵییه ئه‌وه‌یه كه ماوه‌ی 6 رۆژی هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به‌و په‌تایه له سنووری هه‌ولێر تۆمار نه‌كراوه.
دووپاتیشی كرده‌وه، ئاماری چاكبوونه‌وه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا كه رۆژانه ژماره‌یه‌كیان نه‌خۆشخانه جێ ده‌هێڵن، به‌بێ ئه‌وه‌ی حاڵه‌تی نوێ تۆمار بكرێن، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم له دیاریكردنی رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه سه‌ركه‌وتوو بووه.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، پابه‌ندبوونی هاووڵاتیان به رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی جێگای ده‌ستخۆشییه و سوپاسیان ده‌كه‌ین، كه توانیومانه به‌یه‌كه‌وه كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكه‌ین.
هاوكات سوپاسی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و هه‌موو ره‌و رێكخراوانه‌ی كرد، كه له ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هاوكاری زۆریان گه‌یاندووه‌ته خێزانه هه‌ژار و پێویسته‌كان.
H.B