ریزبه‌ندی 10 گرانبه‌هاترین یاریزانی جیهان
دوای زیاتر له 10 ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار نرخی كریستیانۆ و مێسی بۆ خراپترین ئاست دابه‌زی، به‌جۆرێك كریستیانۆ له ریزبه‌ندی گرانبه‌هاترین 10 یاریزانه‌كانی جیهان هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و هه‌ر نه‌ماوه.
له نوێترین ریزبه‌ندی گرانبه‌هاترین یاریزانه‌كانی جیهان، ده‌ركه‌وتووه كه نرخی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا دابه‌زیوه.
پێگه‌ی Transfermarktـی جیهانی كه به ناوبانگترین سه‌رچاوه‌یه بۆ داتا و ئاماره‌كانی تۆپی پێ، له نوێترین ریزبه‌ندی گرانبه‌هاترین یاریزانه‌كانی جیهان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كلیان مباپێ هێرشبه‌ری فره‌نسی پێشه‌نگی گرانبه‌هاترین یاریزانی جیهانی گرتووه، به‌ڵام له ماوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا نرخه‌كه‌ی له 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ 180 ملیۆن یۆرۆ دابه‌زیوه.
ره‌حیم ستێرلینگ هێرشبه‌ری ئینگلیزی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی پێش ڤایرۆسی كۆرۆنا نرخه‌كه‌ی 160 ملیۆن یۆرۆ بوو، به‌ڵام ئێستا بۆته 128 ملیۆن یۆرۆ و ریزبه‌ندی دووه‌می گرانبه‌هاترین یاریزانانی جیهانی گرتووه.
ڤایرۆسی كۆرۆنا نێیمار دا سیلڤاشی گرتۆته‌وه و نرخه‌كه‌ی له 160 ملیۆن یۆرۆ بۆ 128 ملیۆن دابه‌زی، به‌مه‌ش ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه له پله‌ی سێیه‌می گرانبه‌هاترین یاریزانه‌كانی جیهان ده‌بینرێت.
هه‌ریه‌ك له سادیۆ مانێ و محه‌مه‌د سه‌ڵاح پله‌كانی چواره‌م و پێنجه‌میان گرتووه و ڤایرۆسی كۆرۆنا گورزی گه‌وره‌ی له‌و دووانه داوه، به جۆرێك پێش ڤایرۆسی كۆرۆنا نرخی هه‌ریه‌كه‌یان 150 ملیۆن یۆرۆ، به‌ڵام ئێستا بۆته 120 ملیۆن یۆرۆ.
كیڤن دی برۆین و هاری كه‌ین هه‌ریه‌كه‌یان به 120 ملیۆن یۆرۆ له پله‌كانی شه‌شه‌م و حه‌وته‌م دێن.
جادون سانچۆی ئه‌ستێره‌ی لاوی دۆرتمۆند پێش مێسی كه‌وتۆته‌وه و هاتۆته ریزبه‌ندی هه‌شته‌م و نرخه‌كه‌ی 117 ملیۆن یۆرۆیه.
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا و هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا بۆ پله‌ی نۆیه‌می گرانبه‌هاترین یاریزانانی جیهان دابه‌زیوه، پێش ڤایرۆسی كۆرۆنا نرخی 140 ملیۆن یۆرۆ بوو، به‌ڵام ئێستا بۆته 112 ملیۆن یۆرۆ.
نرخی ئالێكسانده‌ر ئارنۆڵد به‌رگریكاری یانه‌ی لیڤه‌رپوول له بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان گه‌یشتۆته 99 ملیۆن یۆرۆ و ریزبه‌ندی ده‌یه‌م گرانبه‌هاترین یاریزانی جیهانی گرتووه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی كه هاوینی 2018 به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یوڤێنتۆس ناوی له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا نییه، به‌لام نرخه‌كه‌ی له Transfermarkt ته‌نیا 60 ملیۆن یۆرۆیه.