رۆناڵدۆ پێكهاته‌يه‌كی نوێی بۆ مێژووی تۆپی پێ داناوه
رۆناڵدۆی به‌رازیلی پێكهاته‌یه‌كی نوێی مێژووی تۆپی پێی داناوه و بۆ دووه‌مجار كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی دوورخستۆته‌وه، رۆناڵدۆ له پێكهاته‌كه‌دا جیاواز له هی پێشووی 4 گۆڕانكاری كردووه.
پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، پێكهاته‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به بۆچوونی رۆناڵدۆی دیارده باشترین پێكهاته‌ی مێژووه.
رۆناڵدۆ له پێكهاته‌كه‌ی پێشووی جیانلویجی بووفۆنی له پێكهاته‌ی باشترینی مێژوو دانا بوو، به‌ڵام ئه‌مجاره بۆچوونی خۆی گۆڕیوه و بۆفوونی لاداوه و خۆزێ ئانخیل ئیریباری گۆڵپارێزی پێشووی ئیسپانی خستۆته نێو پێكهاته‌كه كه ئێستا ته‌مه‌نی 77 ساڵه.
له هێڵی به‌رگری كاناڤارۆی ئیتاڵی و رۆبێرتۆ كارلۆسی هاونیشتیمانی دوورخستۆته‌وه و فرانك بێكنباوه‌ری ئه‌ڵمانی له چه‌قی به‌رگری داناوه.
له پێكهاته‌كه‌دا ئاندرێ پیرۆی دوروخستۆته‌وه و چاڤی هێرناندێز و یۆهاین كرۆیفی زیاد كردووه، له هێڵی پێشه‌وه رۆناڵدۆ ناوی خۆی ده‌رهێناوه و دی سیتفانۆی خستۆته‌ژووره‌وه.
ئه‌مه‌ش پێكهاته‌ی مێژووی رۆناڵدۆیه:
گۆڵپارێز: خۆزێ ئانخێل ئیریبار
به‌رگریكاران: كافۆ، بێكنباوه‌ر و مالدینی
ناوه‌راستكاران: كرۆیف، چاڤی هێرناندێز، زێدان و ماڕادۆنا
هێرشبه‌ر: مێسی، دی سیتفانۆ و پێلێ