یاریزانه‌كان ئاماده‌نین ئه‌م داواكارییه‌ی گواردیۆلا جێبه‌جێ بكه‌ن

گواردیۆلا له‌ یاریزانه‌كانی توڕه‌یه‌ جگه‌ له‌ كیڤن دی برۆین

گواردیۆلا بەهۆی رازی نەبوونی بەشێکی یاریزانانی یانەکەی بە کەمکردنەوەی مووچەکانیان تووڕەیە و خۆیشی رەزامەندیی داوە مووچەکەی کەم بکرێتەوە.

رۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی ئاشکرایکردووە، پێپ گواردیۆلای بەڕێوەبەری هونەری مانچێستەر سیتی رەزامەندی داوە بەشێکی مووچەکەی کەم بکرێتەوە بۆ ئەوەی لەم دۆخەدا کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هاتووەتە ئاراوە هاوکاریی یانەکەی بکات، کە مووچەی ساڵانەی گواردیۆلا دەگاتە ٢٠ ملیۆن پاوەند.

بەرپرسانی مانچێستەر سیتی لەگەڵ یاریزانانی یانەکەیان لە گفتووگۆدان بۆ ئەوەی رازیان بکەن بەشێکی مووچەکانیان کەم بکرێتەوە تاکو زیانەکانی یانەکە کەم بێتەوە، بەڵام یاریزانەکان بەسەر دوو بەرە دابەشبوون بەشێکیان بە کەمکرانەوەی مووچەکانیان رازین و بەشێکی دیکەشیان دژی کەمکردنەوەی مووچەکانیانن.

کێڤن دێ برۆین و چەند یاریزانێکی دیکە بە کەمکردنەوەی مووچەکانیان رازین و بەرپرسانی یانەکە لە هەوڵدان یاریزانەکانی دیکەش رازی بکەن، کە تاکو ئێستا زۆربەی یاریزانانی پرێمەرلیگ رازی نین مووچەکانیان کەم بکرێتەوە.