فه‌ره‌نسا.. 642 كه‌سی دیكه به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ره‌نسا ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای راگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا ٦٤٢ کەسی دیکە لە وڵاته‌كه‌یان بەھۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان لەدەستدا.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ره‌نسادا ئاماژه‌ی پێدراوه، كۆی ژمارەی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه له وڵاته‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ستداوه، گەیشتە ١٩ ھەزار ٣٢٣ کەس.
ئاشكراشیكرد، تا ئێستا نزیكه‌ی 150 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراون و له دوای ئه‌مه‌ریكا، ئیسپانیا و ئیتاڵیا، به پله‌ی چواره‌م دێت له ژماره‌ی تووشبووان.
H.B