ئه‌وه‌ی كریستیانۆ لێی ده‌ترسا روویدا

مه‌ترسییه‌ گه‌وره‌كه‌ له‌سه‌ر كریستیانۆ نزیك بووه‌ته‌وه‌

کریستیانۆ رۆنالدۆ تووشی مەترسیەکی گەورە بووەتەوە و 12 کەس لە نزیک ماڵی ئەو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە.

تەندروستی شاری مادێرای ئیسپانیا رایگەیاندووە 12 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارەکەیان تۆمار کراون و ئەو کەسانەی کە تووشی ئەو ڤایرۆسە بونە نزیکن لەو ڤێلایەی کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگاڵی یوڤێنتوس بە کرێی گرتووە و کاتەکانی کەرەنتینەی تێدا بەسەر دەبات، بۆیە ئەو یاریزانە تووشی مەترسیەکی گەورە بووەتەوە.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردووە دوای ئەوەی یاریزانەکەی خانمە پیرەکە بریاریدا لە پێناو دوورکەوتنەوە لە رۆژنامەنوسان لە گوندێکی شاری مادێرا ڤێلایەکی گەورە و دوورە دەست بە کرێ بگرێت، ئێستا دەرکەوتووە کە 12 کەس لەو گوندە بە دووری 18 کیلۆمەتر لە شوێنی حەوانەوەی تووشی کۆرۆنا بوونە و چاوەرێ دەکرێت دۆن ئەو شوێنە جێبێڵێت.