راگه‌یه‌ندراوی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

نوێترین ئامار راگه‌یه‌ندرا

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (22ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2020)، راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (58)ی رۆژانه‌ی خۆی له‌ باره‌ی نوێترین ئاماری تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (58)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان،  رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1- کەرەنتین

ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (8410) هاووڵاتی بوون، لەئێستادا تەنها (1491) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە لە (32) شوێنی جیاواز (417) لە هەولێر، (219) لە سلێمانی، (826) لە دهۆك، (29) لە ڕاپەرین، (6919) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری رابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (63) هاووڵاتی.

2- پشکنین

لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو (1123) پشکنین ئەنجام دراوە، (446) هەولێر، (217) سلێمانی، (450) دهۆك، (7) هەڵەبجە، (3) سۆران.  ئەنجام هیچ تووشبووێکی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکرا.

3- ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (337) تووشبوو،  لەناویاندا (4) مردن هەیە و (304) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

وەزارەتی تەندروستی              

حکومەتی هەرێمی کوردستان            

22ی نیسانی2020