رێككه‌وتنی پرسی دامه‌زراندنی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك هه‌ڵوه‌شایه‌وه
K24 – كه‌ركووك:
پرسی دامه‌زراندنی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك، بووه‌ته جێی نیگه‌رانی پێكهاته‌كانی كه‌ركووك و دوای رێككه‌وتن له‌سه‌ر ره‌چاوكردنی مافی كورد له‌و پرسه‌دا، جارێكی دیكه لایه‌نی عه‌ره‌بی له ئیداره‌ی شاره‌كه پاشگه‌ز بووه‌وه.
مەریوان نادر، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لیژنه‌ی په‌روه‌رده رایگه‌یاند، "دوای ئەوەی بەڕێوبەری پەروەردەی کەرکووک و ئاغاکانی پاشگەزبوونەوە لەوەی پشکی راستەقینەی کورد و تورکمان لە دامەزراندنەکەی کەرکوک دەستەبەر بکەن، ئەم بەیانییە بەندە لەگەڵ هاوڕێی پەرلەمانتارم خاتوو خەدیجە لەسەر پێکهاتەی تورکمانی پەیامی توندی خۆمان لە رێگەی نوێنەرەکانمانەوە لە لیژنەی دامەزراندن ئاراستەی پەروەردەی کەرکووک و وەزارەتی پەروەردە کرد، رەتمان کردەوە بەبێ رەچاوکردنی هاوسەنگی لە نێوان پێکهاتەکانی کەرکووک رێگە بە تێپەڕاندنی بدەین".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، "دوای پێڕاگەیاندنی پەیامەکەمان بە وەزارەت وەزیری پەروەردە لە پێگەی فەرمی وەزارەت راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا بە پێویستی زانی دامەزراندنەکە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر پێکهاتەکاندا دابەش بکرێت".
زیاتر لەشەش مانگە پێکهاتەکانی کەرکووک لەسەر 2841 پلەی وەزیفی بۆ دەرچووانی دانەمەزراو لە پەروەردەی کەرکووک مشتوومڕیانە، سەرەتای راگەیاندنی پشکی کورد لەو ژمارەیە 497 پلە بوو، تورکمان 400 و ئەویتر بۆ نەتەوەی عەرەب تەرخانکرابوو، کە تەنها حەویجە نزیکەی لە 1000 پلەی بۆ تەرخانکرابوو.
راگەیاندنی ناوەکان هەر لە سەرەتاوە ناڕەزایەتی کورد و تورکمانی لێکەوتەوە، چەندین جار دەرچووان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و گرژی لێکەوتەوە، تا کار گەیشتە ئەو ئاستەی هەندێک گرووپی چەکداری سەربە حەشدی تورکمانی هەڕەشەیان لە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە کرد‌و بەگەندەڵ و تێوەگلانی بە وەرگرتنی پارە تۆمەتبارکرا، فشارەکان پرۆسەی دامەزراندنەکەیان پەکخست، دوای چەندین کۆبوونەوە و دانووسان لەنێوان نوێنەری پێکهاتەکان و لێژنەکەی پەروەردە دواجار لەبەغدا رێککەوتن لەسەر دامەزراندنەکە کرا.
مەریوان نادر پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق، گوتیشی: هەرلەسەرەتاوە بە بەڵگە ئەوەمان سەلماند کە ناهەقی بەرامبەر کورد کراوە و خەڵکێکی زۆر کە داواکاری دامەزراندنی پێشکەش کردبوو ناوی نەگەڕابوه‌وە، بۆیە ئەو دامەزراندنەیان رەتکردووه‌تەوە و پرۆسەکەیان راگرتووە.
گوتیشی: به گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، لەکۆی 178 سکاڵا 27 سکاڵای دانەمەزراوانی کورد وەرگیراوە و خراوەتە سەر ئەو ژمارەیەی کە بۆ دەرچووانی کورد تەرخانکراوە، جگە لەوەش توانراوە 150 پلەی دیکەش لەو 400 پلەیەی کە رانەگەیەندرابوو بۆ نەتەوەی کورد زیاد بكرێت. بەپێی رێكکەوتنی پێکهاتەکان، 150 پلەی دیکەش بۆ تورکمان زیادکراوە کە پێشتر 400 پلەیان بۆ تەرخانکرابوو.
کۆی پلەی دامەزراندنەکە 2841 پله بووه، له‌و ژماره‌یه، عەرەب 1520، کورد 674، تورکمان 550، 97 پلەی دیکەش کە بۆ ئیدارییەکان تەرخانکراوە هێشتا رانەگەیەندراوە.
دوای رێككه‌وتنه‌كه، ئیداره‌ی كه‌ركووك ره‌تیكرده‌وه پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه بێت.