به‌فه‌رمی پاڵه‌وانێتییه‌كی گه‌وره‌ی ساڵی داهاتووش دواخرا

یوێفا نوێترین بڕیاری ده‌ركرد

دوای ئه‌وه‌ی یۆرۆی پیاوان بۆ ساڵی داهاتوو دواخرا، ئه‌مجاره‌ یوێفا به‌ فه‌رمی بڕیاریدا یۆرۆی خانمانیش بۆ ماوه‌ی ساڵێك دوابخات.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی جێبه‌جێكردنی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا بڕیاردرا پاڵه‌وانییه‌تی تۆپی پێی خانمانی ئه‌وروپا كه‌ بڕیاربوو له‌ ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت بۆ مانگی یۆلیۆی 2022 دواخرا، كه‌ بڕیاره‌ ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تیه‌ له‌ ئینگڵاند به‌ڕێوه‌بچێت.

دواخرانی یۆرۆی خانمان دوای ئه‌وه‌ دێت له‌ ماوه‌ی رابردوو یوێفا بڕیاریدا یۆرۆی 2020 ی پیاوان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ساڵی داهاتوو دوابخات.