سه‌رۆك بارزانی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز له موسڵمانانی كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك بارزانی بە بۆنەی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان، له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كات.
ئەمە دەقی په‌یامه‌كه‌یه:
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
(شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَىٰ وَالْفُرْقَانِ)
- صدق الله العظيم-
به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به گشتی و كوردستان و عێراق به تایبه‌تی ده‌كه‌م.
هیوادارم هاتنه‌وه‌ی مانگی ڕەمەزان، ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌لی كوردستان و عێراق و هەموو مرۆڤایەتی و کۆتاییهاتنی نەخۆشی و ناخۆشییەکان و ئاساییبوونەوەی ژیان. هەروەها کۆتاییهاتنی تیرۆر و توندڕۆیی و بڵاوبوونەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان و ئاسوودەیی بۆ هەموو مرۆڤایەتی.
مسعود بارزانی
30ـی شەعبان 1441ـی کۆچی
23ـی4ـی2020