به‌په‌له...كریستیانۆ چاره‌نووسی خۆی یه‌كلایی كرده‌وه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی دووپاتی كردۆته‌وه، له‌گه‌ڵ یوڤینتۆس به‌رده‌وام ده‌بێت.
ماڵپه‌ری فووتبۆڵ دێ ئیتاڵیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ، له‌گه‌ڵ یوڤی به‌رده‌وام ده‌بێت و تا ساڵی 2022 له یوڤی ناڕوات،
به‌مه‌ش رۆناڵدۆ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ زیاتر له‌گه‌ڵ بیانكۆنێری ده‌مێنێته‌وه.
له كاتێكدا، ناوی رۆناڵدۆ به یانه‌كانی پاریس سانجێرمان و تۆتێنهام ده‌بسترایه‌وه و میدیاكان باسیان له‌وه ده‌كرد، ره‌نگه رۆناڵدۆ یوڤی جیبهێڵێت، به‌ڵام رۆناڵدۆ كۆتایی به‌و ده‌نگۆیانه هێناوه و مانه‌وه‌ی خۆی له یانه‌كه دووپاتكردووه‌ته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه ئێستا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له مادێرایه، له‌م وه‌رزه له‌سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانییته‌كان له كۆی 32 یاریی 25 و گۆڵی تۆماركردووه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: له ئێستادا کریستیانۆ رۆناڵدۆ مووچەکەی لە یانەی یۆڤێنتۆس ٣١ ملیۆن یۆرۆیە، ریال مه‌درید نایه‌وێت له‌م قه‌یرانه‌دا ئه‌م مووچه‌یه بداته یاریزانێكی ته‌مه‌ن 35 ساڵی وه‌كو كریستیانۆ رۆناڵدۆ، بۆیه به دڵنیاییه‌وه به‌بێ هیچ گومانێك كریستیانۆ وه‌رزی داهاتوو هه‌ر له یوڤێنتۆس ده‌مێنێته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی 2018 به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یوڤێنتۆس، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كریستیانۆ گۆڵكاری مێژوویی ریال مه‌دریده‌وه و پێشتر له كۆی 438 یاری 450 گۆڵ و 131 ئاسیستی كردووه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤێنتۆسیش له كۆی 75 یاری 53 گۆڵ و 14 ئاسیستی هه‌یه.