بێكهام: مێسی وای لێكردم واز له یاریكردن بێنم
دەیڤید بێكهام ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی ئینگلاند ئەو كاتەی ئاشكرا كردووە كە بیری لە وازهێنانی یەكجارەكی كردوەتەوە.
بێكهام كاپتنی پێشووی یانەی مان یونایتد له لێدوانێكدا كه له پێگهی سهنی بریتانیا بڵاو بووهتهوه، دهڵێت: لە وەرزی 2013-2014 لە قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیونزلیگ لەو كاتەی یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان بووم، لە دژی یانەی یانەی بارسێلۆنا یاریم كرد و رووبەڕووی مێسی بوومەوە، مێسی چەند جارێك منی تێپەڕاند، هەوڵی زۆرم دا بیوەستێنم، بەڵام نەمتوانی، بەدەستییەوە دەمناڵاند و شەكەتی كردم، بۆیە بەهۆی مێسییەوە بڕیارم دا واز لە یاریكردن بهێنم.
ئەوكات بێكهام تەمەنی 37 ساڵ و مێسیش تەمەنی 25 ساڵ بوو، بێكهام لهمبارهیهوه دهڵێت: سەرەڕای ئەوەی لە مێسی گەورەتر بووم، بەڵام چێژم لە رووبەڕووبونەوەكە بینی و ئێمە زۆر باش بووین لە یاری چوون و هاتن نەمانهێشت یانەی بارسێلۆنا بەسەرمان زاڵ بن، لەهەردوو یاری بەرامبەر بووین.
بێكهام لە یاری بەرامبەر مێسی و بارسێلۆنا لە 2013 دواین یاری خۆی لە چامپیونزلیگ ئەنجام دا و بەیەكجاری ماڵئاوایی لە لاكێشەی سەوز كرد.
مەسعوود حەسەن