چین رێگه نادات هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا بكرێت
K24- هه‌ولێر:
شین وان، گوته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی چین له له‌نده‌ن دووپاتی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی ره‌تی ده‌كاته‌وه رێگه به هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بدات، كه له‌باره‌ی شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "روسیا الیوم"، گوته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی چین له له‌نده‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ئه‌و لایه‌نانه‌ی داوای لێكۆڵنه‌وه له‌م باره‌یه‌وه ده‌كه‌ن ئامانجێكی سیاسی‌یان هه‌یه".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، وڵاتانی ئه‌وروپا وه‌ك به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌وانی دیكه چین به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه زانیاری ناڕاستی له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردووه‌ته‌وه و دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، "حكومه‌تی چین بۆ ماوه‌ی مانگێك به‌ر له ته‌شه‌ته‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری وۆهانی كه‌رتی هوبی، به‌مه‌به‌ست به جیهانی رانه‌گه‌یاندبوو كه ڤایرۆسه‌كه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه ده‌گوازرێته‌وه".
ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، "ڤایرۆسی كۆرۆنا له بازاڕێكی میللیی فرۆشتنی ئاژه‌ڵانی كێوی له شاری وۆهان سه‌ری هه‌ڵداوه".
له به‌رامبه‌ریشدا چین به به‌رده‌وامی ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی چین كرد و به‌وه تۆمه‌تباری كرد، كه له‌باره‌ی ده‌ستپێكی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی چه‌واشه كردووه، له‌كاتێكدا رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان چه‌ندین جار جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی چین له بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و په‌تایه شه‌فاف بووه و هیچ زانیارییه‌كی نه‌شاردووه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مه‌ریكا له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌دایه، كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا زۆرترین زیانی پێگه‌یشتووه و تا ئێستا جگه له گیانله‌ده‌ستدانی نزیكه‌ی 46 هه‌زار كه‌س، نزیكه‌ی 820 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوونیش به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته تۆماركراون.
H.B