بهناوبانگترین رۆژنامهی فهرهنسی لهمهودا به زمانی كوردییش بڵاودهبێتهوه
K24 – بهرلین:
رۆژنامەی لۆمۆند دیپلۆماتیك، رۆژنامەیەکی فەڕەنسیە و لە سەرتاسەری جیهاندا ناسراوە، لە ساڵی 1954ەوە دامەزراوەو بە 32 زمانی جیاواز لە وڵاتانی جیهان دەردەچێت.
لە ساڵی 2009ـەوە ئەو رۆژنامەیە بە زمانی کوردی و هەردوو زاراوەی سۆرانی و کرمانجی بڵاوکرایەوەو 48 ژمارەی لێدەرچوو، دواتر لە ساڵی 2014 وەستا، بەڵام ئەمساڵ لە مانگی ئادار لە ڕێگەی ئینتەرنێت و دیجیتاڵەوە جارێکی دیکە دەستی بە بڵاوکردنەوە کردەوە، پلان هەیە بە چاپی کاغەزیش لە ئەوروپا بڵاوبکرێتەوە.
یادۆ جوان، وەك رۆژنامەنووس لە لۆمۆندی کوردی کاردەکات، بە کوردستان24ی رایگەیاند: "سیستمی ئەو رۆژنامەیە وایە کە سەدی 80 ی وتارەکانی رۆژنامە فەڕەنسیەکە وەردەگێڕدرێنە سەر زمانی کوردی و سەدا بیستی رۆژنامەکەش تەرخان دەکرێت بۆ هەواڵ و شرۆڤەکانی نووسەر و رۆژنامەنووسانی کورد و ڕەوشی کوردستان".
لۆمۆند دیپلۆماتیك مانگانە دەردەچێت و لە لایەن سەرمایەدارێکی کورد وەک خزمەتکردن بە زمان و کولتووری کوردی پشتیوانی دەکرێت، وەک سەرەتاش تەنها بە زمانی کرمانجی بڵاودەکرێتەوە.