له دهۆك كه‌سێكی دیكه تووشی كۆرۆنا بوو
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، یه‌ك حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له دهۆك تۆمار كراوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، تووشبووه‌كه، پیاوێکی تەمەن 75 ساڵە و دانیشتووی شاری دهۆکە بەرکەوتەی تووشبووێکی پێشووە، کە سەردانی کردووە.
دوای راگه‌یاندنی نه‌مانی هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا له شاری دهۆك و خۆشحاڵی ده‌ربڕینی هاووڵاتیان و ته‌قه‌كردنی ژماره‌یه‌ك كه‌س به‌و بۆنه‌یه‌وه، ئه‌مه چواره‌م حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنایه له دوای 22ی ئه‌م مانگه‌وه له دهۆك تۆمار بكرێت.
پێشتریش، پزیشكێكی ته‌مه‌ن 46 ساڵ و دوو هاووڵاتی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون، كه دووانه‌كه، یه‌كێكیان پیاوێكی ته‌مه‌ن 77 ساڵ و دووه‌میان نه‌وه‌كه‌ی بوو، كه منداڵێكی هه‌شت ساڵان بوو.