فۆتۆگرافەرێك سەردەمی كۆرۆنا دۆكیۆمێنت دەكات

پڕۆژەیەكی راگەیاندووە
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

کچە فۆتۆگرافەرێکى شارى سلێمانى، لە پڕۆژەیەکی فۆتۆییدا، لەژێر درووشمی (ئێمە هەموو پێکەوە بەرەو هیواو ژیانێکی نوێ و ئێمە لە کۆرۆنا بەهێزترین بۆیە سەردەکەوین) سەردەمی کۆرۆنا دۆکۆمێنت دەکات. رۆژانەش لە رێگاى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە  بەشێوەى پێشانگاى ئۆنلاین نمایشیان دەکات.

سەردەمی کۆرۆنا ئەزمونێکی دیکەی ھونەری فۆتۆگرافیە بۆ  سارا، ئەو لە رێگەی زوومی کامیراکەیەوە  چۆڵی شەقامەکان  و بێدەنگی  شار دەچرکێنێ و تۆماریان دەکات.