بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا فیفا ده‌یه‌وێت گۆرانكارییه‌ك له یاسای تۆپی پێ بكات
فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ده‌یه‌وێت به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له یاساكانی تۆپی پێ بكات.
رۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه فیفا پێشنیازی كردووه له ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كانی تۆپی پێ له یارییه‌كدا هه‌ر تیپێك بتوانێت پێنج گۆڕانكاری بكات.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی فیفا له كاتێكدایه ترس هه‌یه به‌هۆی نه‌بوونی توانای جه‌سته‌یی و ماندووبوونی زۆر پێكانی یاریزانانیش زۆر بێت، چونكه هه‌وڵده‌درێت ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كان له ماوه‌ی پێنج هه‌فته یان كه‌متر ته‌واو بكرێن بۆیه یانه‌كان ده‌بێت له هه‌فته‌ی 2 یان 3 یاریی بكه‌ن.