محه‌مه‌د خورشید: بڕینی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌تێكی به‌عسیانه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
محه‌مه‌د خورشید، به‌رپرسى لقى 3ى پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به بێ به‌شداری هێزی پێشمه‌رگه سه‌قامگیر نابن و هێزه عێراقییه‌كان توانای پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌یان نییه. گوتیشی: بڕینی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵێكی رێكخراوی عێراقه و له 1991ه‌وه به شێوازی جیاجیا كاری پێده‌كرێت.
له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان24، محه‌مه‌د خورشید، رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق توانای ئه‌وه‌یان نییه ره‌وشی ئه‌منی ناوچه دابڕاوه‌كانی كوردستان بپارێزن و رۆژانه كرده‌ی تیرۆریستی رووده‌ده‌ن.
گوتیشی: هه‌ڵوێستی ئه‌مڕۆی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، حه‌سه‌ن كه‌عبی، هه‌ڵوێستێكی ئه‌رێنیه و دانپێدانانیشه به‌وه‌ی كه رایگه‌یاندووه، ئاسایشی ئه‌و ناوچانه به بێ به‌شداری هێزی پێشمه‌رگه سه‌قامگیر نابێت.
سه‌باره‌ت به بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی گوتی: گرنگه ئه‌و دوو بابه‌ته جیابكرێنه‌وه. موچه مافی خه‌ڵكی كوردستانه و نابێت تێكه‌ڵی ململانێی سیاسی بكرێت و بودجه‌ش با به‌جۆرێك رێكبخرێت كه ببه‌سترێته‌وه به داهات و بابه‌تی نه‌وته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، بابه‌تی بڕینی بودجه و مووچه سیاسه‌تێكی كۆنی عێراقه و له 1991 رژێمی به‌عس ئه‌و سیاسه‌ته‌ی گرته به‌ر و ئیداره‌ی كێشایه‌وه و گه‌مارۆی ئابووری خسته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و كات هه‌رێمی كوردستان له ژێر دوو گه‌مارۆی ئابووری عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا بوو.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، هه‌ندێك كه‌س، كه تازه چوونه‌ته به‌غدا و میوانخانه‌كانی ئه‌بونه‌واس و فه‌له‌ستین و ره‌شیدیان بینیوه، كه‌وتوونه‌ته دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پاڵیان داوه‌ته پاڵ به‌غداوه، نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه له ده‌یه‌ی هه‌شتاكانیش هه‌بوو، به‌ڵام هیچیان به‌رامبه‌ر به كوردستان پێناكرێت.
دووپاتیشیكرده‌وه، حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر هیچ كاتێك مافی ئه‌وه‌ی نییه مووچه‌ی به‌شێكی عێراق ببڕێت و ئه‌وه‌ی كراوه، ناده‌ستوورییه و په‌یوه‌ندی به ململانێی سیاسی ماڵی شیعه‌وه هه‌یه، له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان هیچ كاتێك هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به عادل عه‌بدولمه‌هدی خراپ نه‌بووه.