ئەمەریکا ئیدانەی هێرشە خۆکوژییەکەی سەر عەفرین دەکات

چرکە ساتی تەقینەوەکە بڵاودەکرێتەوە

K24 – هه‌ولێر:

مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە تویتێکدا ئیدانەی تەقینەوەکانی عەفرین دەکات.

پۆمپێیۆ نووسویەتی، ئەمەریکا  دووپاتیدەکاتەوە کە داوای پشتگیریی کردن و جێبەجێکردنی ئاگربەست لە سووریا دەکات، دوای ئەو هێرشە ترسنۆکانەی کرایە سەر خەڵکە بێ تاوانەکەی عەفرین.

دەشڵێت، ئەم جۆرە کارە شەیتانانە قبووڵکراو نین لە لایەن هەر لایەنێکەوە ئەنجام بدرێت.

بەگوێرەی ئامارەکانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە عەفرین، بەهۆی دوو تەقینەوە کە لە رێگای دوو بارهەڵگر کرایە سەر ناوبازاڕی عەفرین، 51 کەس گیانیان لەدەستداوە و 140 کەسی دیکەش برینداربوون.