پۆمپیۆ: داوا ده‌كه‌ین به‌غدا داوای گه‌لی عێراق جێبه‌جێ بكات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ، رایگه‌یاند، داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین، داوای گه‌لی عێراق جێبه‌جێ بكات.
پۆمپیۆ گوتیشی: پێویسته گرووپ و میلیشیا چه‌كدارییه‌كان له ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تدا بن.
هه‌روه‌ها گوتی: سه‌ركرده عێراقییه‌كان له‌سه‌ریان پێویسته سیستمی پشكپشكێنه به‌لاوه بنێن و له په‌یوه‌ندیدا بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق.